بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق کە سەردانی تارانی کردووە، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ «حسەین ئەمیرعەبدوڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران دیدارو وتووێژی کرد.
وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و عێراق بڕیارە دوای دیدارەکەیان لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا وەڵامی پرسیاری پەیامنێران بدەنەوە.
«قاسم ئەلئەعرەجی» ڕاوێژکاری باڵای ئاسایشتی نیشتیمانی و «ئەحمەد ئەبوڕەغیف» سەرپەرشتی دەزگای ھەواڵگریی وەزارەتی نێوخۆی عێراق، یاوەری «فۆئادحسەین»ن لەم گەشتەی دا.
342/